پیام سایت سیاسی خبری

فوئاد فەتحی ٤ساڵ زیندان و سزای زیادەی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فوئاد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی ســـنە و دانیشتووی تاران لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و سزای زیادە مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگا ناوبراوی بە ئەندامەتی و هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزیسۆنەکانی حکوومەتی ئێران، هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات تۆمەتبار و بەپێی حوکمی دەرچوو، ناوبراو بە ٤ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ، قەدەغەکردنی ئەندامەتت لە گرووپ و ڕێخستنی سیاسیی و کۆمەڵایەتت بۆ ماوەی دوو ساڵ و ڕێگەپێنەدانی نیشتەجێبوونی لە تاران و دەورووبەری بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کراوە.

شایانی باسە، ناوبراو شەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرابوو.

جێی سەرنجە فوئاف فەتحی یەک لە کرێکارانی لە مێژینەی کرێکاری خەڵکی سنەیە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *