57
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانیی سیاسی پەخشان عەزیزی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی قەدەغە کراوە. ئەم کردەوەیە کە وەک پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکانی زیندانیان دادەنرێت، نیگەرانی زۆری دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی زیندانیانی لێکەوتووەتەوە.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام جەختیان لەسەر پێویستی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە، وەک مافێکی بنەڕەتی زیندانییەکان کردووەتەوە. ئەم قەدەغەکردنانە نەک هەر لە ڕووی یاساییەوە ناڕەوان، بەڵکو کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر باری دەروونی زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان هەیە.
خ.ع