لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵە بەدەست گەیشتووەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە سێدارە دراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی هەمەدان گوازراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە ناوبراو، سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگییەکی تەواو لە ناو میدیا ناوخۆییەکانی حکوومەتی ئێران ڕوویداوە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net