13
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەوآڵگریkmmk، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی کە لە بەندی زیندانیانی سیاسیی و ئایینزایی زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە لەڕێی ڕادەستکردنی نامەی مانگرتن لە خواردن بە بەرپرسانی زیندان، دەستیدایە مانگرتن لە خواردن.
عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانی سیاسیی کورد کە حوکمی ١٠ساڵ و ڕۆژێکی خۆی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ تێپەڕ دەکات لە ناڕەزایی بەرانبەر بە دژایەتی ساریخانلوو، جێگری دادستێنی گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە لەڕێی داواکاری هەڵپەسێرانی سزاکەی دەستیداوەتە مانگرتن لە خواردن .
ق.ش