145
ک.م.م.ک:
شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موهدی مووسەویان خەڵکی فەڕۆخشاری لوڕستان وەکوو ناڕەزایەتی دژی حوکمی دەرچوو دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
ک.م.م.ک:
شیاوی باسە، هاوڵاتی مەهدی مووسەویان لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی بەفرانباری ٢٧١٧ی کوردی، دوابەدوای بەرگری لە خۆکردن، نەخوازراو بە فڕێدانی بەرد بوو بەهۆی کوێرکردنی چاوی چەپی سەرکوتگەرێک کە لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوێرکردنی چاوێکی مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە، ئەم حوکمە دژە مرۆییە بەبێ هیچ دانپێدانان یان بەڵگەیەک و تەنانەت بەبێ هەبوونی پارێزەر و تەنیا بە شایەتی درۆینی سەرکوتگەری ڕێژیم بەسەریدا سەپاوە.
ق.ش