29
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی مەنیجە خوشنوود، خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بە ١٠مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران بە زیندان مەحکووم کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئە
هاوڵاتییە لە گەلاوێژی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی لە بۆکان و دەسبەسەریان کردبوو.
هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەکاتی دەسبەسەری دەستیان دابوویە پشکنینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرتبوو.
ق.ش