42
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، زانیار ئەفسەری ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نێ سەربە مەریوان، بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان ئازاد کرا.
زانیار ئەفسەری پاش ٢٢ڕۆژ ڕاگرتن لە زیندان لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی گشتی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ق.ش