ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەم ڕۆژانەی دواییدا مامۆستایەکی قوتابخانەکانی مەریوان بەناونیشانی فرمێسک فەتاحی پاش چواردە ساڵ پێشینەی ڕاهێنان و ڕێوەبەری لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکانی ئەو شارە بەدەنگی کۆتایی دیوانی دادوەری ئیداری ڕێژیمی ئێران وەدەر نرا.
شیاوی باسە، پاش شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و پشتگیری چالاکوانانی پەروەردە و بەتایبەت ژنان لەم شۆڕشە و بەرگری لە مافی ژنان و قوتابیان و ڕاوەستان دژی داگیرکاری و سەرکوت، بۆ سەدان مامۆستا بەتایبەت لە کوردستان دۆسیە ساز کراوە و دەیان مامۆستا لە کار و پیشەیان دوور خراونەتەوە و دەیان مامۆستایش ڕاکێشی زیندانەکان کراون و هەموو ئەو مامۆستایانەی ملکەچی سیستەمی داپڵۆسێنەری ڕێژیم نەبوون ئێستە لە ژێر گرانترین گوشاری کاری و حکوومەت بەو شێوەیە تۆڵەی لە توێژی پێشەنگی کوردستان بەتایبەت لە ژنان کردۆتەوە و بەجێی ئەوان لە کەسانی دۆڕاو و بەکرێگیراو هەروەها بەتایبەت لە کارمەندانی شارەکانی ناوەند کەڵک وەردگرێت بۆ ئەوەی پلانە قیزەونەکانی خۆی لە نێو منداڵان و ساوایانی کوردستان جێگیر بکات.
ق.ش