ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین ئەحمەدینیا عەوەزبەیگی ٣٥ساڵ تەمەن خێزاندار کوڕی ئەسغەر خەڵکی بەشی بسام سەربە خوڕەماوا لەلایەن کەسانی نەناسراووەوە کوژرا.
شیاوی باسە، حسەین ئەحمەدینیا عەوەزبەیگی وەکوو کرێکار ــ چێشتلێنەر لە ڕیستۆرانتەکانی شاری مەشهەد سەرقاڵی کاربووە کە دەمەقاڵەیەکی زارەکی لەناوبەری چەندد کەس لە ناو ڕیستۆرانتە هاتە ئاراوە و ئەم هاوڵاتیەیش هەوڵی هێورکردنەوەی کەشەکە دەدات کە بکوژانی هێرش دەکەنەی سەری و بەلێدانی چەندد زەبری کارد دەیکوژن.
جێی سەرنجە کە هەژاری بە سیستەمکراوی سەپێنراو بەسەر دەوڵەت ـ نەتەوەی ئێران لەسەر گەلانی ستەم لێکراوی جوگرافیای سیاسی ئێران بووە بەهۆی ئەوەی کە هەموو هێزە سیاسی ـ ئابووری لە گەورەشارانی فارس جێگیر بکرێت کە دوابەدەای ئەوە گەنجانی گەلانی بندەست لە لێگەڕین بۆ هەندێ ژیانی باشتر و کار بۆ گەورە شارانی فارس زمان، کاتێک دەکوترێ کۆماری ئیسلامی منداڵی سەرپێچیکاری ڕێژیمی پەهلەوییە هەر بەم هۆی ئەم هاوشێوە بوونە لە سەرکوتگەری و دەوڵەت ــ نەتەوە سازییە.
ق.ش