ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی حەسەن یوسفی ئازەر، تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی فەتاح، موحسین ئەحمەدی ٣٤ساڵە کوڕی حەسەن و ڕەسوڵ یوسفی ئازەر تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی بەفرەوان سەر بە شاری مەهاباد، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دەسبەسەر کران.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی رژیم بەبێ فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ دەستبەسەرگەکانی ئەمنییەتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد و ورمێ گوازراونەتەوە.
جێی ئاماژەیه، بەدواداچوونەکانی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە، بۆ ئاگاداربوون له دۆخ و چارەنووسیان، بێسوود بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنیان لەبەردەستدا نییە.
خ.ع