70
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد هێرشیان کردەسەر ماڵی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی ٢٢ساڵ تەمەن و دەستبەسەریان کرد.
تا ئێستە زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.
شیاوی باسە کە محەممەڕەزا قەیتەرانی پێشتر لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش