27
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و چارەنووسی گەنجێکی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی جەسیم حاسڵی، کە دوومانگی بەرێ لەلایەن هێزەکانئ سپای ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، بەردەست نییە.
بەپێی لێدوانی کەسێک لە نێزیکانی بنەماڵەی ناوبراو، جەسیم حاسڵی کە دوو مانگ لە دەسبەسەری تێدەپەڕێت و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە بەندکراوە، لە مافی سەرەتایی خۆی واتە مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
شیاوی باسە، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کە دوو مانگی بەرێ هەواڵی بێسەروشوێن کردنی جەسیم حاسڵی پاش سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوانی ڕووماڵ کردبوو.
ق.ش