ناسەرکەوتوو بوونی هەوڵی کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی نەهرۆ ڕۆستەم‌نژاد، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گەڕەکی تازائاوا-ی شاری سەقز، لە لایەن ئەندامانی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی کراوەتە سەر و هەر دوو قاچی و سەری، بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کرێکاری بیناسازییە و پاش گەڕانەوەی لە شاری تاران، لە ڕێگای پێوەندی تەلەفوونییەوە داوای لێ‌دەکرێ بچێتە پارکی گەڕەکی بەهارستان و هەرلەوێ، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەکی سارد وەک چەقۆ و شمشێر هێرشی کراوەتە سەر و برینی سەختی بەرکەوتووە. ناوبراو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بە مەبەستی چارەسەرکردن، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

شایانی باسە، تاقمە توندڕەو و تەکفیرییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران، چەندین هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان تیرۆر کردووە. سەرەڕای ئەو کەشوهەوا ئەمنیەتییە چڕ و پڕە کە بۆ هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنییان ساز کردووه، ئەندامانی ئەو گرووپانە هیچ کاتێک لەلایەن ناوەنده ئەمنیەتییەکانی ڕژێمەوە ڕاوەدوو‌ نەنراون.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net