27
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئەوڕۆ دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کاتی و دەرکراوی کومپانیاکانی پەیمانکار کە گرێبەستیان لە گەڵ کومپانیای پیترۆ کیمیایی ئەرغەوان گوستەری ئیلام هەیە پاش دەیان جار ناڕەزایی نیشاندان و بەڕێوەبردنی گردبوونەوە، دوابەدوای تاقیکردنەوەی ئەم دواییانە بۆ وەرگرتنی ٥٠ کەس لەو کرێکارانە و دەرکەوتنی ئەنجامەکەی، سەرلەنوێ لە بەرانبەر کومپیانیای پیترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەر دەستیاندایە گردبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مووچە و داواکارییەکانی خۆیانن.
ق.ش