نوورزاد عەلیمرادی جارێکیتر دەستیدایە خۆکوژی؛ ڕادەستکردنەوە لەکۆتا خولەکدا دواخرا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، نوورزاد عەلیمرادی پەنابەری ٣٣ساڵ تەمەنی کورد بۆ جاری دووهەم لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبووڵی تورکیا و لەکاتی دیپۆڕتکردنەوە بۆ ئێران، دەستیدایە خۆکوژی.

بەکوتەی یەکێک لە سەرنشینانی گەشتەکە(Tk875)، هێڵی ئاسمانی تورکیش ئیرلاین، نوورزاد عەلیمرادی پاش ئەوەی لەلایەن چوار پۆلیسی نۆروێژییەوە توندوتیژانە بۆ ناو فڕۆکەگواسترایەوە، دژکردەوەی فڕۆکەوان و سەرنشینانی لێکەوتەوە و فڕۆکەوانەکە لەناڕەزایی دژی ڕادەستکردنەوەی زۆرەملێی ئەم پەنابەرە لە درگای چوونەدەروەی کاتە هەستیاروکان چووەدەر و بەم شێوەیە دیپۆڕتی نوورزاد عەلیمرادی بۆجاری دوویەم دواخرا.

ئەم چاوەرە زیادی کرد کە نوورزاد عەلیمرادی، چەندد ساتێک پێش ڕاگواستنی بۆناو فڕۆکەکە بۆ ڕادەستکردنەوە بۆ ئێران لەسەر کورسی گەڕۆک بەسترابوویەوو و داوای یارمەتی کرد لە خەڵک و بەبڕینی دەماری دەستی دەستیدایە خۆکوژی و جەستەی بەتەواوەتی خوێناوڵ بوو، بەم حاڵەشەوە بە زۆر پەلکێشی ناو فڕۆکە کرابوو.

هەروەها ئەم پەنابەرە لە دواچرکەکاندا هاواری کردبوا کە دەرزییەکی هێورکەرەوەی بەهێزی لێدراوە باری وشیاری ناجێگیرە.
سەرنشینێکی ئەم گەشتە ڕایگەیاندبوو کە کارمەندانی هێڵی تورکیش ئیرلاین موبایلی ئەو سەرنشینانەی کە فیلمی لێدان لەم پەنابەرەیان هەڵگرتبوو دەستی بەسەردا گیراو هەموویان سڕییەوە.

نوورزاد عەلیمرادی، پاش ٨ ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنی پەنابەری لە کامپی لینای نۆروێژ ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ لەهەوڵێکی هاوشێوەدا دەستیدایە خۆکوژی و پاش گەڕانەوەی بۆ نۆروێژ، جارێکیتر پاش حەوتوویەک بۆ ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران، بۆ تورکیا ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net