نوێکردنەوەی هەواڵی ڕاگەیێندراو لە سەر دۆخی کۆسار ڕۆستەم‌نژاد

ک.م.م.ک

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، ڕەوشی گشتی هاووڵاتی، کۆسار ڕۆستەم‌نژاد، خەڵکی گوندی شمشێر-ی شاری بانە، زۆر پڕمەترسییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو، بە مەبەستی هەڵکۆڵینی چاوی ڕاستی، ڕەوانەی تاران کراوە.

پێویستە ئاماژەی پێ‌بکرێت کە ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆسار ڕۆستەم‌نژاد لە کاتی کۆڵبەریدا، ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و لە سەر و دەموچاو و چاو و دەستی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە و بە بەمەبەستی چارەسەرکردن، گواسترابۆوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان.

شایانی باسە، تەقە و دەستڕێژی بەردەوام له هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بە بیانکی بێ‌بنەما ڕوخساری کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوانەی بە خۆوە گرتووه.

خ.ع

The post نوێکردنەوەی هەواڵی ڕاگەیێندراو لە سەر دۆخی کۆسار ڕۆستەم‌نژاد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net