پیام سایت سیاسی خبری

نۆسوود؛ برینداربوونی کۆلبەرێک

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کە بە ناونیشانی نەبی وەیسی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەکانی رژیمی ئێران لە سنووری نۆسوود بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، چەکدارانی رژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە.

پێویستە بگوترێ کە ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان و لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتدایە.

ب.ئ

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *