17
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران هاوڵاتیک بە ناوی موسعەب سەبزەواری خەڵکی گوندی قشڵاخ سەربە ڕوانسەر، سەر و ڕوومەتی فیشەکی بەرکەوتووە.
ئەم هاوڵاتییە کە باوکی سێ منداڵە، بەبۆنەی قووڵی برینەکەی بۆ بەشی چاودێری تایبەتی پزیشکیICUی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان لە دۆخی ناجێگیردایە.
ق.ش