90
ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی هادی مەنسووری، پارسا زولفەقاری و بورهان ڕەحیمی خەڵکی ڕەوانسەر لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری نەوسوود، ڕاستەوخۆ لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەربازانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو هاووڵاتیانە کردووە.
شایانی باسە لەگەڵ دابەزینی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی سەرکوتی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد و هاووڵاتیانی ئاسایی کە بە هۆی هەژاری سیستماتیکەوە ڕوو لە پیشەی کۆڵبەری دەکەن، شێوازی تۆڵەسەندنەوەی وەرگرتووە.
ب.ئ