11
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عەبدوڵڵا مەعرووفی خەڵکی گوندی گەزگەسک سەر بە پیرانشار، له کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە بەرزاییەکانی سێچومان لە پیرانشار، بە سەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، سەربازانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم هاوڵاتییە کردووە.
جێی ئاماژەیه، کە کەسی ئاماژەپێکراو، له دەست و زگ و قاچی برینی قووڵی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
خ.ع