99
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەهمەن بەدری دانیشتووی گوندی مەزران سەر بە قەزای جوانڕۆ کە بۆ کۆڵبەری بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەچوو، لە ئۆتۆمبێلەک کە دەیبردن بۆ سنوور کەوتە خوارەوە و بریندار بوو.
بەهمەن بەدری خێزاندارە و خاوەنی منداڵە.
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گواسترایەوە.
ک.ح