هەشت مانگ بێ ئاگابوون لە چارەنووسی هاوڵاتییەک کە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم دەستبەسەرە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئێقباڵ ئەحمەدی، مامۆستای خەڵکی مەریوان پتر لە ٨ مانگە کەلە لایەن بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

ئێقباڵ ئەحمەدی، ٣٥ساڵ تەمەن، خێزاندار، کوڕی حەمەومین، خوێندکاری دوکتۆرای فێرکاری زانستگەی عەلامە و ئەندامی دامەزراوەی نەتەوەیی بلیمەتانی ئێرانە.

ئێقباڵ ئەحمەدی کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دامەزراوە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری بە بیانووی پڕووپووچ وەدەرنرا.

پاش وەدرەنانی لە کار، لەلایەن ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتەی ٤٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن: دوابەدوای هێرشی بەکرێگیراوان بۆ ماڵی ئێقباڵ ئەحمەدی، خێزانەکەی دووگیان بووە و بەبۆنەی پاڵ پێوەنانی لەلایەن بەکرێگیراوانەوە منداڵەکەی لەبارچووە.

ئەم هاوڵاتییە پاش ئازادبوونی بۆ ماوەی نێزیک بە دوو مانگ نهێنی ژیا. کۆتاییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا ئێران بەجێبهێڵێت.

ناوبراو لە سنووری ساوجی مەریوان لەلایەن چەکدارانی هەنگی سنوورییەوە دەستبەسەر و ڕادەستی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات کرا.
ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەری تەنیا پێوەندییەکی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و پێیانی کوتووە کە دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئێقباڵ ئەحمەدی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو بەبۆنەی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی قەزایی و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەمەیش هۆی نگەرانی و دڵەڕاوکێی کەسووکاری ئەم هاوڵاتییەی زێدەتر کردووە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net