82
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیKMMK، تاریکانی ئێوارەی پێنجشەمە٣١ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژیم، له بەرزاییەکانی تەتە، دەسڕێژیان کرد به نێو کۆمەڵێک هاووڵاتی کۆڵبەر کە لە ئەنجامدا، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەرکان باڵواسه خەڵکی گوندی جەڵێڵه هاتە کوشتن و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی دانا(نازناوی نادیار) خەڵکی گوندی گڵیه بە توندی بریندار کرا.
بە پێی هەواڵەکە،دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان، ئەرکان باڵواسه بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە، لە ڕێگای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا. ئەو هاووڵاتییەکەی دیکە بە ناوی دانا، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.
خ.ع