ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، پاراستن(حراست)ی پەروەردە و فێرکاری شاری سنە لە پێوەندییەک لەگەڵ ڕێوەبەرانی یەکینەکانی فێەکاری هەموو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکانی کچان هەڕەشەی دەستبەسەریان لێکردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پاراستنی پەروەردە و فێرکاری ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە قوتابیانی کچ و مامۆستاتانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە حاڵەتێکدا کە باڵاپۆشی زۆرەملێ لە قوتابخانەکان یان ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەبەرچاو نەگرن دەستبەسەر دەکرێن.
شیاوی باسە کە، هەڕەشە و دەستبەسەرت کەسەکان بەبۆنەی پێنەبوونی سەرپۆشی زۆرەملێ، لەو بابەتانەیە کەلە گەڵ بنەماکانی ئازادی تاکی دژایەتی هەیە، هەر کەس مافی هەیە کەبەپێی باوەڕییەکانی خۆی ڕاوەستە بکات و سەرپۆش لە وێنەی ئەو جۆرە باوەڕیانەیە.
ئەم چەشنە هەڵسووکەوتانە دەتوانێ وەکوو پێشێلکاری مافی مرۆڤ و چڕبوونەوەی بەریەک کەوتنە کۆمەڵایەتییەکان لێبکەوێتەوە.
ق.ش