9
ک.م.م.ک:
شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، سالار شەمس بورهان و عەبدوڵڵا قووە خەڵکی گوندی کۆلیجە سەربە شاری مەهاباد، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و هاوشێوەی دیکەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراوی ئەم حەوتوویە، بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوازران.
پێشتر ناونیشانی ١١هاوڵاتی دەسبەسەرکراو بەناوەکانی؛ ئەیووب ڕەسووڵی، ڕێبوار ڕەسووڵی،ڕەحمان دانا، شوانە جەهانیفەڕ، سیامەند سەیدئەحمەدی، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەبزوولە، یووسف قال، قادر خەرامانفەڕ، کەماڵ مەسعوودی و جەلال سەدەفی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا ببوو.
شیاوی باسە کە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش