ورمێ؛ ئەرسەلان خودکام بە مەبەستی چارەسەری، پشوویەکی وەرگرت

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٢٧٢٣ی کوردی، دوای چەند جار داواکاری، ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری مەهاباد کە حوکمی زیندانی هەتایی بەسەردا سەپێنراوە، مۆڵەتی چارەسەر و نەشتەرگەریی چاوی پێدرا.

جێی ئاماژەیه کە ئەرسەلان خودکام لە ٣ی گوڵانی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش ٣٦ ڕۆژ لە زیندانی تاکەکەسی، بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە ورمێ راگوێز کرا و لە ژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان، لە ٨ی پووشپەڕی هەمان ساڵدا، لە لایەن دادگای نیزامی رژیم، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی دژ بە رژیم تۆمەتبار کرا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

پاشان ناوبراو بە دەربڕینی ناڕەزایەتی، داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کرد بۆ ئەوەی دوور لە فشاری دامودەزگا ئەمنییەکان، پێداچوونەوە بۆ دۆسیەکەی بکرێتەوە، کە بە ئاماژەدان بە ماددەی بیستی کۆمیسیۆنی لێخۆشبوون و داشکاندنی سزاکان، سزاکەی بۆ زیندانی هەتایی کەمکرایەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net