پیام سایت سیاسی خبری

ورمێ؛ بانگهێشتی پێش لە کاتی دیاریکراوی پزیشکی مەسعوود حاجیزادە بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مەسعوود حاجیزادە زیندانی سیاسیی خەڵکی ورمێ کە بە دانانی بارمتر و بۆ ڕەوتی دەرمان پشووی پێ درابوو، بەبێ ئەوەی ماوەی پشوویەکەی تەواو ببێ بۆ زیندان گەڕێنرایەوە.

ئەم هاوڵاتییە کەبەدانانی باتمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێ درابوو، پێشووتریش بەبۆنەی نەشتەرگەری ئەو برینانەی لەکاتی دستبەسەری و گرتووخانە کروتبوونە لەشی بە ڕەوتی دەرمانی ناتەواوەوە بۆ زیندان گەڕێندرابوویەوە.

شیاوی باسە کە، مەسعووف حاجیزادە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەەە بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *