پیام سایت سیاسی خبری

ورمێ؛ دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی لەلایەن دادگای ئینقلابەوە

‏ک.م.م.ک:

بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی بەناوەکانی ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی خەڵکی گوندی دۆڵەگەرم له سەردەشت و هەروەها ڕەسوڵ ئەحمەد محەمەد خەڵکی شاری سلێمانی (باشووری کوردستان) لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوه.

ئەم سێ هاووڵاتییە له مانگی پووشپەڕی٢٧٢٣ی کوردی، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە تۆمەتی گواستنەوەی کەرەستە بۆ کوشتنی موحسین فەخریزادە، بەرپرسی ئەوکاتی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی بەرگریی بەکارهاتبوو، ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.

جێی ئاماژەیه، حوکمی لەسێدارەدانی ئەم سێ هاووڵاتییە لەکاتێکدایە کە
ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگەدان بە دەستگەیشتن بە پارێزەر ڕەچاو نەکراون.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *