45
ک.م.م.ک؛
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سەمەد شابۆیی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی شاوانی سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی، لە زیندانی ڕژێمی ئێران لە ورمی ئازاد کرا.
پێشتر ئەم هاووڵاتییە لە ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە ورمێ، گوازرایەوە.
جێی ئاماژەیه کە سەمەد شابۆیی برای شەهید سیامەند شابۆییه کە ئەندامی یەکێ له حیزبە کوردییەکانی دژ بە رژیمی ئێران بوو و لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێرانەوە لە شاری هەولێر تیرۆر کرا.
خ.ع