ورمێ؛ مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنی ئەندامی ٢زیندانی لەگەڵ گواستنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ ڕاگواستنی ٢زیندانی مەحکووم بە پەڕاندنی ئەندامیان، مەترسی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕوو لە هەڵکشانە. ئەم دوو زیندانییە شەهاب تەیمووری و مێهرداد تەیمووری کە بران. ئەوان پێشووتر بەتۆمەتی دزی بە پەڕاندنی قامکی دەستی ڕاستیان مەحکووم کرابوون.

ئەم دوو زیندانییە لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراون.

ئەم ڕاگواستنە پاش پشکنینی ئەوان لەلایەن تیمی پزیشکی یاسایی هاتۆتە ئاراوە.

بەگشتی ئەم کردەوەیە بەرلە بڕینی ئەندامەکانی جەستە دێتە ئاراوە بۆ ئەوەی زیندانییەکە تووشی نەخۆشی لاوەکی نەبێت.

ئەم دوو زیندانییە لە گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، لە لقی یەکی دادگای سزاکانی یەک لە ورمێ بەتۆمەتی دزی مەحکووم بە پەڕاندنی قامکەکسنی دەستی ڕاستیان کراون. ئەم حوکمە لە خاکەلێوەی ٢٧٢٠ی کوردی پاش پەسنکرانی لە دیوانی باڵا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەنووکە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ پێنج زیندانی دیکە بەناوەکانی هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەرەفیان، مەهدی شاهیوەند، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسمایلیان ڕووبەڕووی پەڕاندنی ئەندامی جەستەیان لە زیندانن.

شیاوی باسە هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی ئەم دوو زیندانییە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net