18
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، سیامەند حەسەنپوور هاوڵاتی ٣٧ساڵی خەڵکی گوندی ئەسپەمێزەی سەربە سەردەشت کە لەکاتی کۆڵبەری تووشی برینی قووڵ ببوو، لە بەشی چارەسەری تایبەتی ناوەندێکی دەرمانی ورمێ گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سیامەند حەسەنپوور حەوتووی پێشوو دوابەدوای ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری قەندیل کەوتۆتە خوارەوە و تووشی تەزووی مێشک ببوو.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.
ق.ش