64
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانیێکی سیاسی بە ناسنامەی وەحید چاوەران خەڵکی ئاودانان لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام دەستی دایە خۆکوژی و بارودۆخی ناجێگر راپۆرت دراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم زیندانییە سیاسییە لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە حوکمی دڕندانەی ١٢ ساڵ کۆیلایەتیی و ١٢ ساڵ دەربەدەری بۆ زاهیدان ئەم کارەی ئەنجامداوە.
پێویستە بوترێ کە ناوبراو لە کاتی جێهێشتنی وڵات دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە ئیلام گوازرایەوە.
ب.ئ