ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٣ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، فەرەیدوون نەبی هاوڵاتی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی پیرانشار کە لە دادگایی کردنی نادادوەرانە لە چەندد دۆسیەی لێک جیاواز لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد و پیرانشار سەرجەم بە ٩٢ مانگ زیندان مەحکووم کراوە، پاش سەردانی بۆ جێبەجێکاری حوکمەکان دەسبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
فەرەیدوون نەبی لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتەکان، گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٤٣مانگ زیندن، ئەندامەتی حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ٣٥مانگ زیندان و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کەبەپێی کۆبەندی حوکمەکان، لوتکەی سزاکان واتە ٤٣مانگ زیندان بۆ ناوبراو ڕێی جێبەجێ کردنی هەیە.
هەروەها لە دۆسیەکی جیاواز لە لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی قەدەغەکراو و فڕێدانی کۆکتۆل مۆلۆتۆف جگە لەدانی دوو ملوێن و ٥٠٠هەزار تمەن٦ مانگ زیندانیشی بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسە کە، پێشتر ئەم هاوڵاتییە بەدانانی بارمتەی٣ملیاردتمەن تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.
ق.ش