81
ک.م.م.ک
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی یاسین ئاباریان، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی سەرووکانی سەر بە شاری پیرانشار، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، پاش ماوەیەک لێپرسینەوە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ڕژێم لە شاری نەغەدە و دەزگای نا-داد-ی ڕژێمی ئێران بۆ ئازادکردنی کاتیی ناوبراو، داوای دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنییان کردووه.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کردن و باروودۆخی هەنووکەیی ئەم هاووڵاتییه لە بەر دەستدا نیه.
خ.ع