پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی “خەراپە” و دانیشتووی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

جێگەی باسە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوون و نیشاندانی فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە و دوای گەڕان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەتی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەریان کردووە.

تا ساتەوەختی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی بەرانبەر ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net