108
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناونیشانی بێهزاد موحەمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی موراد و خەڵکی گوندی قروچاوە، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هاووڵاتی بێهزاد محەمەدی خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، کە بەبێ بەڵگەی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەی محەمەدی سەبارەت بە شوێن و تۆمەکانی بەرامبەر بە کوڕەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.
ب.ئ