پەخشان عەزیزی لەسەر داوای دادستێن لە چاوپێکەوتنی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەتی کراوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام، لە زیندانی ئێڤین، لەسەر داوای دادستێن لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پارێزەر بێبەری کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێزیک لە بنەماڵەی ئەم زیندانییە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە دوو پارێزەری پەخشان عەزیزی سەردانی زیندانی ئێڤئن دەکەن، بەڵام بەپێی فەرمانی دادستێنی ڕێگەری کراوە لە چاوپێکەوتنیان. ئەم فەرمانە لەلایەن نەیری، یاریدەدەری چاەدێر، بەپارێزەرەکان ڕاگەیەنراوە.

هەروەها سەرچاوە ڕوونی کردەوە کە جگە لە دۆسیە سەرەکییەکە کە بووە بەهۆی دەرچوەنی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و لە دیوانی باڵای ئێران لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، ناوبراو بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان بەرانبەر بە بردنە ناوەوەی سندووقی دەنگدان بۆ بەندی ژنانی ئێڤین لە ڕۆژی هەڵبژاردن و ناڕەزایی بەرانبەر بە ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی و دیکەی مەحکووم کراوانی بە ئێعدام، لەگەڵ دوو دۆسیەی دیکە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net