پەرهام پەروەری بەشێوەی نهێنی بۆ بەندیخانەی ئێرانشار گواستراوە

Print Friendly, PDF & Email

پەرهام پەروەری بەشێوەی نهێنی بۆ بەندیخانەی ئێرانشار گواستراوە

پەرهام پەروەری بەشێوەی نهێنی بۆ بەندیخانەی ئێرانشار گواستراوە

17:49 – 14 January 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

پەرهام پەروەری، لاوی وەرزشوانی خەڵکی سەقز کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە تاران بە بەکارهێنانی لێدان و کوتان و توند و تیژییەوە دەستبەسەرکرابوو، بەشێوەی نهێنی بۆ بەندیخانەی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوورخرایەوە. ناوبراو نزیک بە یەک ساڵ و چوار مانگی پێشووی لە دەستبەسەربووندا تێپەڕ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، پەرهام پەروەری، بێ ئاگاداربوونەوەی بنەماڵەکەی و بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە بۆ بەندیخانەی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوورخرایەوە.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ئەندازیار پەرهام پەروەری، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەمووزاد" بە تۆمەتی "موحاربە" سزای دە ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی جاسک لە پارێزگای هۆرمۆزگانی بەسەردا سەپا و سەبارەت بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو سزا بەشێوەی فەرمی لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، بە بنەماڵەی پەرهام ڕاگەیەندرا. دانیشتنی دادگای ئەو هاووڵاتییە لە حاڵێکدا لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ بەڕێوەچوو کە دوو نەوبەت دانیشتنی دادگاییکردن بە تۆمەتەکانی ناوبراو دواخرابوو.

پەرهام پەروەری کە لە ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەگەڵ تۆمەتی "موحاربە" لەلایەن خانەی دادی ئێڤینەوە ڕووبەڕوو ببووەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەگەڵ ٢٠ بەندکراوی سیاسیی دیکە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی لە بەندیخانەی تارانی گەورەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوە.

ئەو لاوەی خەڵکی سەقز ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە حاڵێکدا کە لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵ دەگەڕایەوە لە نێوان خۆپیشاندانەکانی جەماوەری شاری تاران، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان و کوتان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و ئێستا لە بەندیخانە بەسەر دەبات.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net