98
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، حامید ئەمینی هاوڵاتی خەڵکی مەریوان کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنەیە، هێشتا چارەنووسی نادیار ماوەتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵە کە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە گوازراوەتەوە.
جێی سەرنجە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە مەریوان، عەلی باقەدەم لە مەریوان و سیروان بازرگان لە گوندی شێخ عەتاری سەربە مەریوان ــیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ذێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش