96
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، سادق مەحموودنەژاد، خەڵکی پیرانشار،هاوڵاتی ناڕازیی کە چاوی خەساری بەرکەوتووە پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لە مەهاباد بەتۆمەتگەلی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ناوبراو ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم چاوی بە قورسی بریندار کراو.
ق.ش