ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پەرهام پەروەری، زیندانی سیاسئ و ئەندازیاری خەڵکی سەقز کە لە ڕەوتی بزوتنەوەی ژینا لە ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دەسبەسەر و بەئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، بۆ زیندانی زاهدان ڕاگوازرا.
دەکوترێ پەرهام پەروەری لە دۆخی ڕۆحی و جەستەیی ناجێگیردایە. و دۆخی قورسی زیندان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بنەچەی جوێ کردنەوەی سزاکان، بووە بەهۆی کێشەی زۆرتر بۆ ناوبراو.
بنەماڵەی پەروەریش بەبۆنەی مەودای زۆر نێوان سەقز بۆ زاهدان و چاوپێنەکەوتنی حەوتوانە، ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە. ئەم بابەتە گوشاری دەروونی زۆری لەسەر بنەماڵەکەی داناوە و ئەوانیش بەچەشنێک ڕووبەڕووی سزا بوونەتەوە، کە ئەمە بۆخۆی پێچەوانەی بنەچەی یاسایی تاکی بوونی سزاکانە.
گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، سەپاندنی ئاستەنگی قورس، دوورخستنەوە بۆ زیندانەکانی دوور لە بنەماڵە و بێبەری کردن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی پاکووخاوێنی و دەرمانی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و بنەماکانی دادپەروەرییە. ئەم هەڵسووکەوتانە نەک تەنیا پێچەوانەی مافە بنەڕەتییە مرۆییەکانە لە بایەخمەندبوون لە دۆخی مرۆیئ و ڕێز بۆ کەرامەتی ئەوان، بەڵکوو بنەماڵەکەشیان دەخاتە ژێر گوشاری دەروونی و ماڵییەوە. پێویستە کە دامودەزگا بەرپرسیارەکان، بنەچەی یاسایی و ئەخلاقی بپارێزن و لە سەپاندنی هەر چەشنە گوشار و ئاستەنگییەکی ناپێویست لەسەر زیندانیانی سیاسی هەڵبگرن.
ق.ش