24
ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە هەشتی خەزەڵوەری٢٧٢٤، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانیانی سزادراوی لەسێدارەدان، هاوتەریب لەگەڵ هەڵمەتی “سێشەمەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بە ڕێپێوان بەرەو پەڕلەمانی ڕژێم بوونەوە.
ئەم بنەماڵانە ناڕەزایەتیان بەرامبەر زیادبوونی لەسێدارەدان و ڕێوشوێنی نادادپەروەرانە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانیان کرد. ئەوان لەم ڕێپێوانەدا دروشمی “ئیعدام مەکەن” و “نا بۆ لەسێدارەدان”یان دەوتەوە.
خ.ع