23
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ژینا موەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان، دەبێ ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر خۆی بە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە بناسێنێت. ناوبراو لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، دوو جار دەسبەسەر و لە دادگای سەرەتایی بە ٢١ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە کرابە ١٦ مانگ زیندان.
ق.ش