پیام سایت سیاسی خبری

کامێران؛ ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە دەستڕاگەیشتنی کەمال لوتفی بە مافە سەرەتاییەکانی له زیندان

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، کەمال لوتفی باوکی شەهید ڕەزا لوتفی کە دوای چوون بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە قوروە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ڕژیم لە کامێران ڕاگواسترابوو، هەتا ئێستاش لە مافی سەردان و هەبوونی پارێزەر و خزمەتگوزاری پزیشکی بەهۆی فشاری دامەزراوە ئەمنییەکانەوە، بێبەری بووه.

ئەم هاووڵاتییه، کە پێشتر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێولان، بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو، دوای یەک مانگ لە دەستبەسەربوون له گرتووخانەکانی ڕژیم، لە مانگی گوڵانی٢٧٢٤، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ڕێژیم لە کامێران کرا.

جێی ئاماژەیه، کەمال لوتفی ساڵی ڕابردوو لە زیندان تووشی نەخۆشییەکی پێستی بە ناوی پسۆریازیس(سەدەف) بووە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *