98
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیاوەش حەیاتی وتەبێژی کۆمەڵەی چالاکانی مەدەنی یارسان و ڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، پاش کۆتایی خولی زیندانیوکەی لە زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیمی ئێران لە شاری کرماشان ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو شەممە ٢٣ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری ئیسلاماوای غەرب بانگهێشت و بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیمی ئێران لە شاری کرماشان ڕاگوازرابوو.
جێی سەرنجە، ناوبراو هەینی ١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە گوندی ورگمە سەربە شاری داڵاهۆ دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش