62
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٢ بۆ ١٣ ساڵ بەناونیشانی سارینا نادری کچی ئەحمەڕەزا نادری، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە مێرمنداڵە نەزانراوە.
جێی سەرنجە کە، هۆکاری خۆکوژییەکان بەتایبەت گەنجان و مێرمنداڵان، نەدیتنی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتوویان، بێ هیوایی و نەهاتنەدی ئاواتەکانیان، هاوسەرکەمی و زۆر هۆکاری دیکە کە هەڵقوڵاوی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانە لە کوردستان.
ق.ش