40
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردستان، گەنخێکی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی گەڕەکئ ئاناهیتای کرماشان بەناوی مێهرشاد ئەڵماسی لە نێزیک گەڕەکی گەشتیاری و کۆنینەی تاقەوسان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێزیک لە بنەماڵەی مێهرشاف ئەڵماسی ئەم گەنجە بۆ ڕێگرتن لە دەسبەسەرداگرتنی مۆتۆڕسیکليتەکەی، لە شوێنەکە دوورکەوتۆتەوە و لە پشتەوە کراوەتە ئامانجی دوو فیشەکی شەڕی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران.
سەرچاوەکە ڕوەنتری کردەوە کە ئەو ڕایەدارەی تەقەی لەم گەنجە کردووە، پێشووتریش لە ڕووداوی هاوشێوەدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەی لە کەسانی دیکە و بەناو تاوانبار کردووە.
ق.ش