کرماشان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پەیمان عەبدی، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی نۆسوودی سەر بە ناوچەی پاوەی پارێزگای کرماشان، بە هۆی ئەشکەنجەی توندی هيزەکانی ڕێژیمی ئێران لە نەخۆشخانەی ٥٣٠ی ئەرتەش گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ئەمساڵ لە کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانووە دەستبەسەرکراوە، لێی دراوە و هەمان شەو بە هۆی ئەو ئازارانەی پێی گەیاندراوە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نەخۆشخانەی سوپاوە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە ئاگادارکرانەتەوە کە بگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکەی، لە ماوەی ئەو ٨ ڕۆژەی کە پەیمان عەبدی تێیدا لەو نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو، هیچ زانیارییەک بە خێزانەکە نەدرابوو.

شایانی باسە؛ دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەت، وێڕای هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی عەبدی لە دژی بە مێدیا کردنی ئەم پرسە، ئیدیعایان کردووە کە هۆکاری مردنەکەی خنکان بووە “پارووی لە قوڕگدا گیربووە” خنکاوە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net