51
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، عەتا حسەینی هاوڵاتی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی بڵبزان سەربە پاوە لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو تەقەی لێکراو و دوایی ٩ ڕۆژ خەواندن لە بەشی چاودێری تێبەتی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانئ بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، لە سنووری نەوسوو لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی کرماشان ڕاگوازرابوو.
ق.ش