کوتەک و لێدانی پەرهام پەروەری زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی ئێرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پەرهام پەروەری، زیندانی سیاسی و گەنجی وەرزشوانی خەڵکی سەقز کەلە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ٢٧٢٢ی کوردی، لە تاران دەسبەسەر و سەرجەم بە ١٥ساڵ زیندان و دوورخستنەوە مەحکووم کرا و پاش ساڵێک و چوار مانگ بەشێوەی شاراوە بۆ بەلووچستان دوور خرابوویەوە، لە دۆخێکی ناجێگیری ڕۆحی و جەستەییدایە.

دایکی پەرهام پەروەری، زیندانی سیاسی کە سێیەمین ساڵی زیندان لە ئێرانشار تێدەپەڕێنێت دۆخی زیندانی ناوبراوی بەبێ لەبەرچاگرتنی بنەچەی جوێکردنەوەی تاوانەکانی هێنایە بەرباس و ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە زیندانیان هەڵیان کوتاوەتە سەر پەرهام و لێیان داوە و بە فێدانی کۆلمەنی چایی بەسەر پەرهام دا، هاوکات بووە بەهۆی شکاندنی ئێسکی سەرووی چاو و قڵیشان و هەروەها سووتانی زۆر لەسەر جەستەی پەرهام.

شیاوی باسە کە دوورخستنەوەی ناوبراو بۆ شوێنێکی زۆر دوور لە ژیانی بنەماڵەکەی، گرفتی زۆری ساز کردووە و بنەماڵەکەی ناتوانن هەموو حەوتوویەک لە سەقزەوە بچن بۆ سەردانی. هەر بۆیە بنەماڵەی پەرهام بەم شێوە سزا دەدرێن و هەمیش ئەم بابەتە پێچاوەنەی بنەچەی مافی تاکەکەسی بوونی سزاکانە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net